بۆ وەدەستهێنانی چەک، وەفدێکی پێشمەرگە لە ئەوروپایە

لەسەر داوای چەند وڵاتێکی ئەوروپای بەمەبەستی وەدەستهێنانی چەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش وەفدێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەئەوروپان.

وەفدەکە کە پێکدێت لە فەریق شیروان عەبدولرحمان و فەریق جەبار یاوەرو عەمید روکن هەژار لە وڵاتی فلەندن و وابڕیارە سەردانی چەندین وڵاتی تر بکەن.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە پەیجی خۆی لەسەر فەیس بووک بڵاویکردۆتەوە کە وەفدەکە چەندین ناوەدندی نێو دەوڵەتی دەبینن و چەندین سیمینارو کۆڕ لەسەر بارودۆخی ئەمنی هەرێم و عێراق رووبەرووبوونەوەی داعش پێشکەش دەکەن. 

لەدوای هێرشی چەکدارەکانی داعش بۆ سەر شەنگال، رۆژ بەرۆژ پشتگیری مرۆیی و سەربازی بۆ کورد لەهەڵکشانەو ئەو وەفدەش دەیەوێت سوود لە پاڵپشتیە وەربگرێت. 




AM:09:49:31/08/2014