پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری پارێزگای هەولێر، هاوڵاتییەک لەلایەن ماڵە خەزورانییەوە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار له بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگەیاند" به‌یانی ئه‌مڕۆ گەنجێک به ناوی (ع، ح، ب) له بازاڕی نیشتمانی پارێزگای هه‌ولێر، به دەستڕێژی گولـلـه له‌لایه‌ن ماڵه خه‌زوورانییه‌وه كوژرا".
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆكاری کوشتنی ئەو هاوڵاتییە دەگەڕێتەوە بۆ كێشه‌یەکی كۆمه‌ڵایه‌تی، لە ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزە ئەمنییەکان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه دەستیپێکردووە.