بۆ یەکەمجار فرۆکەکانی ئەمەریکا بۆردومانی داعشیان لە ئامرلی کرد

پەنتاگۆن بڵاویکردەوە کە فرۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بنکەکانی داعشی لە نزیک ئامرلی بۆردومان کردووەو هاوکات دەستیکردووە بەگەیاندنی یارمەتیە مرۆییەکان.

ئاژانسی رۆیتەر لەزاری ئەمیراڵ جۆن کێربی بڵاویکردەوە کە ئەم بۆردومان کردنەی داعش لەسەر داوای حکومەتی عێراقە.

هەروەها جۆن کێربی وتی" ئێمە رێدەگرین لە داعش هێرش بکاتە سەر خەڵکی مەدەنی"، هاوکات جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گورزە ئاسمانییەکان سنوردار دەبن.

لەدوای بۆردومانکردنی بنکەکاکنی داعشەوە لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە لە ناوچەکانی هەولێر و موسڵ، ئەمە یەکەمجارە فرۆکەکانی ئەمەریکا لەم ناوچەیە بۆردومانی بکەکانی داعش بکات. 



AM:10:28:31/08/2014