وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، جەخت لەسەر پابەندبوونیان بە ئیدارەدانی سامانی نیشتمانی و پەرەپێدانی و پاراستنی بەپێی  دەستور دەكەنەوە.

وەزارەتی نەوت لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جەخت لەسەر پابەندبوونیان دەكەنەوە بە ئیدارەدانی سامانی نیشتمانی و پەرەپێدانی و پاراستنی بەپێی  دەستورو یاساو رێنماییە بەركارەكان، بەجۆرێك بەسوود بگەڕێتەوە بۆ هەموو رۆڵەكانی گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانییەوە.

ئێوارەی دوێنێ وەفدی حكومەتی هەرێم ەیشتنەوە شاری بەغدا و  لەگەڵ وەزارەتی نەوت كۆبوونەوە.




PM:03:09:12/02/2023