وەزارەتی پێشمەرگە رونكردنەوەیەكی لەسەر پلە بەرزكردنەوە بڵاوكردەوە


وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستن رایدەگەیەنێت، خشتەكانی پلە بەرزكردنەوەی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ و نەورۆزی ٢٠٢٢ تەواو بووە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و لەوێ كاری لەسەر دەكرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە هەندێك پەیج و ئەكاونتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، پڕوپاگەندەی جیاواز لەسەر خشتەكانی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بڵاوكراونەتەوە، بەڵام لێرەوە رایدەگەیەنین، خشتەكانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ و نەورۆزی ٢٠٢٢، تەواو بووە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و لەوێ كاری لەسەر دەكرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردوە، سەبارەت بە خشتەی ئەیلولی ٢٠٢٢ و نەورۆزی ٢٠٢٣، بە هەمان شێوە ئامادەكاری دەكرێت، بۆ ئەوەی بە خێرایی بەرز بكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

وەزارەتی پێشمەرگە روونیكردۆتەوە، لەم قۆناغە بەدواوە تەواوی خشتەكانی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە دەچێتە سەر رێچكەی خۆی و رێكدەخرێنەوە و بەپێی كات و شایستەیی ئەفسەران، خشتەی پلە بەرزكردنەوە كاری لەسەر دەكرێت.



PM:02:47:13/02/2023