راهێنەری پاریس سانجێرمان لە کۆنفرانسەکە باس لە یاریەکەی بایرن میونخ دەکات

لە،پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا گالتیە راهێنەری پاریس سانجێرمان باس لە یاری چونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات دژی بایرن میونخ کە لە کاتژمێر11:00ئەنجام دەدرێت.


گالتیە لە کۆنفرانسەکە وتی :" ئەو تیپەی سبەی وەک ناو یاری دەکات هەمان تیپی بەشداربووی مۆناکۆ نییە، بایرن ڕکابەرێکی قورسە، بەڵام یاریزانەکانم ئەزموونێکی زۆریان هەیە و ئەم جۆرە یارییەیان خۆشدەوێت،کاتێک تۆ ڕاهێنەری پاریس سانجێرمانیت و ئەم دۆڕانە یەک لە دوای یەکانەت لەدەست دەدەیت، زۆر قورسە، ئەو فشارانەی لەسەرم دەخرێتە لایەک، ڕێز لە هەموو بۆچوونەکان و هەموو ڕەخنەکان دەگرم.

 لەسەر ئامادەبوونی مباپێ بە سەرەکی وتی:" دوێنێ کیلیان بە تاک مەشقی کرد و ئەمڕۆش لەگەڵ تیپەکە بە شێوەیەکی ئاسایی مەشقی کرد، من پێشبینیم نەدەکرد ئەوەندە زوو چاک بێتەوە، بوونی کیلیان لە لیستەکەدا دڵنیا نییە، هێشتا پرسیار هەیە کە سبەی لە مباپێ بپرسین سەبارەت بەوەی هەستی چۆنە،ئەگەر مباپێ لە لیستەکەدا بێت، ئەوا بۆ بەشداریکردن دەبێت، نەک بایرن بترسێنێت".



 ئاشکراشی کرد:" یارییەکەی سبەی 50/50یە بۆ بردنەوە، یارییە گەورەکان پێوەرێکی جیاوازیان هەیە، دەزانین بایرن دوای مۆندیال قۆناغێکی سەختی تێپەڕاند، دواتر هاتنەوە، ئێمەش تا ئێستاش بەو قۆناغەدا تێدەپەڕین سروشتییە نائومێدی هەیە کە دەبێت ڕزگارمان بێت، لەگەڵ یاریزانەکان دانیشتین و گوێمان لێ گرت، هیوادارم گوێیان لێ بووین".

 لە،کۆتایدا وتی:" ناگلێسمان ڕاهێنەرێکی گەنجە، بەڵام ئەزموونی هەیە، ئێمە شیکاریمان بۆ بایرن کرد و شیکاریمان بۆ خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان کرد، من ناتوانم لە ڕووی تاکتیکییەوە لە ناگلێسمان ببەمەوە، چونکە ئەکتەرەکان یاریزانن، هەروەها وەک نەیمار دووپاتی کردەوە ئێمە ئامادەین، بەڵام یارییەکەی سبەینێ لە نێوان... یاریزاناندایە،من لە توڕەیی جەماوەر تێدەگەم، ئەمە شتێکی ئاساییە، بەڵام دڵنیام سبەی وەک هەمیشە لەوێ دەبن بۆ ئەوەی پشتگیریمان بکەن و پاڵپشتی تیپەکەیان بکەن".


PM:08:16:13/02/2023