لە پارێزگای سلێمانی بەنزین بە هەردوو جۆرەکەیەوە بڕێک نرخەکەی دادەبەزێت.
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێـمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی" ئەمڕۆ دوو شەممە لە کاتژمێر ٤ی ئێوارەوە نرخی هەردوو جۆری بەنزینی موحەسەن و نۆرماڵ هەرزان بووە".
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژیی بەنزینخانەکان هۆکارەکەی بۆ کەمی خواست و بەردەوامی دابەشکردنی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت دەگەڕێنێتەوە.
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت" ئێستا خستنەڕووی بەنزینی بازرگانی لە پارێزگای سلێمانی زیاترە لە خواست و بەو هۆیەوە بڕیارماندا ئەمڕۆ نرخی بەنزین لە جۆری نۆڕماڵ ٥٠ دینار و لە جۆری موحەسەنیش ٢٥ کەمبکەینەوە".
لە ئێستادا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە ١٠٢٥ لە دینارەوە دادەبەزێت بۆ ٩٧٥ دینار، نرخی بەنزینی موحەسەنیش لە ١٢٠٠ دینارەوە دادەبەزێت بۆ ١١٧٥ دینار.