خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکرێت


ئەمڕۆ دوو شەممە ١٣ی شوبات پەرلەمانی عێراق  خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامدا.
راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە هەمواری یاسای ژمارە ١٢ ی ساڵی ٢٠١٨ تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کرا”.

ئەوە لە کاتێکدایە هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە لەمساڵدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام دەدرێت و، چاودێران پێیانوایە وایە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئەم هەنگاوە دەنێن، تا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دووربخەنەوە کە یەکێکە لەداواکارییەکانی تەیاری سەدری.




PM:10:09:13/02/2023