روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە رێکخراوی داعش ولایەتی فرات لەو خاکەدا دادەمەزرێنێت کە کەوتۆتە نێوان عێراق و سوریاوە.
بەرێوەبەری روانگەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی " ولایەتەکە شاری ئەبو کەمالی سوری و شاری قائیمی عێراقی و گوندەکانی دەوروبەری دەگرێتەوە بەمەش ئەو سنوارانە دەشکێنێت کە لە رێککەوتنامەی سایس بیکۆدا رۆژهەڵاتی ناوەراست لەسەر دابەشکرا".
رێکخراوی داعش لە مانگی حوزەریرانی رابردوودا ئەو سنورە خۆڵییەی کە بەرزکرابوەوە لەنێوان سوریا و عێراقدا لابرد و نەینەوا و حەسەکەی پێکەوە بەستەوە.
داعش ئەو کارەی کرد بەناوی شکاندنی سنوری سایس بیکۆوە.