بەپەلە.. لەسەر نرخی بەنزین پەرلەمان‌و حكومەت رێكنەكەوتن

‌كۆنگرە رۆژنامەنوسییەکە
حكومەت‌و لیژنەی سامانە سروشتیەكانی پەرلەمان لەسەر نرخی بەنزین نەگەیشتنە ئەنجام‌و پەرلەمانیش دەڵێت ئێمە بەرپرسیارنین لەنرخی داهاتووی بەنزین.

كۆبوونەوەی ئەمرۆی نێوان ئەنجومەنی باڵای وزە‌و لیژنەكەی پەرلەماندا لەسەر نرخی بەنزین رێككەون، بەڵام كۆبوونەوەكە هیچ ئەنجامێكی نەبوو.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان وتی: حكومەت بڕیاری داوە خۆی نرخی بەنزین دابنێت‌و پەرلەمان لێی بەرپرس  نیە هەر نرخێك بێت.

شێركۆ جەودەت سەرۆكی لیژنەی وزە راگەیاند ئەوان بەو نرخەی حكومەت دایدەنێن بۆ بەنزین‌و چاودێری نرخەكەی كوالێتی دەكەن.



PM:01:54:31/08/2014