بانكێكی گەورەی عێراق دۆلار بە نرخی فەرمی بە بازرگانانی سلێمانی دەدات


بانكی وەبەرهێنانی عیراقی ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی عێراق بە بازرگانانی سلێمانی.

ژووری بازرگانی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ھەدیل تەھا، بەرێوەبەری بانكی وەبەرهێنانی عیراقی سەردانی كردوون و لەلایەن بەرپرسانی ژوورەوە پێشوازی لێكراوە، یاسین رە‌حیم، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاندووە، پرسی گۆڕینەوەی دۆلار بۆ بازرگانان‌و پیشەسازان تاوتوێ كراوە و بەرێوبەری بانكی وەبەرهێنانی عێراقی پێ راگەیاندوون ئامادەن دۆلار بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی عێراق ١٣٢ هەزار دینار بۆ بازرگانان ‌و پیشەسازانی شاری سلێمانی بگۆڕنەوە هاوشێوەی بازرگانانی ناوەراست و باشوری عێراق.

هەدیل تەها روونیكردۆتەوە، پێویستە بازرگانان پشتیگیری ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانییان پێ بێت و بەڵگەنامە یاساییەكان كە رۆژی شەممە بڵاودەكرێتەوە، پێشكەش بكەن تاكو بتوانین دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی عێراق ١٣٢ هەزار دینار  بۆ بگۆرینەوە.



PM:05:14:16/02/2023