وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت" بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بە هاوکاری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، پێویستی بە  ٢٢ کەس هەیە". 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی UNHCR  نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ پلانی کار و پڕۆژەی هاوبەشی ساڵی ٢٠٢٣ پێویستیان بە ٢٢ کەس هەیە، کە بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن، هەلی کارەکان بەشێوەیەکی جوگرافی دابەشکراون، پارێزگای سلێمانی چوار کەس، پارێزگای هەولێر هەشت کەس، پارێزگای دهۆک ١٠ کەس.

مەرجەکان:

- دەرچووی بەشەکانی کۆمەڵناسی و یاسا و دەروونناسی بێت ئەزموونی کاری لەوبوارانە هەبێت.

- ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.

- پێویستە زمانی کوردی و عەرەبی بزانێت، ئەگەر زمانی ئینگلیزی بزانێت شانسی وەرگیرانی زیاترە.

- نابێت کەسەکە هیچ پابەندیەکی هەبێت، واتا نابێت فەرمانبەری حکومی و یان کەرتی تایبەت بێت.

- پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەکان و تاوانە ئابڕوبەرەکان.

- کێشەی هاتووچۆی لەنێو شارەکانی هەرێمی کوردستان نەبێت.

- شارەزایی تەواوی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر هەبێت بەتایبەتی مایکرۆسۆفت و ئۆفیس.

- گرێبەستەکە بۆ ماوەی ١٠ مانگ دەبێت.

- مووچەکەی لەلایەن رێکخراوی UNHCR دابین دەکرێت، بەمانگانەی ٤٠٠ چوار سەد هەزار دیناری عێراقی.

وەزارەتی ناوخۆ ئەوەی خستەڕوو، کە هەر کەسێک ئەو مەرجانەی تێدایە و ئارەزووی کارکردنی هەیە، دەتوانێت لە ماوەی هەفتەیەک  CV کەی بۆ ئیمێڵی [email protected] بنێرێ یان راستەوخۆ بیگەیەنێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شەقامی ٦٠ مەتری هەولێر.


PM:09:08:16/02/2023