یەکێتی دوو مووچەیی حکومەت‌و حیزب لە رێکخستنەکانیدا ناهێلێت


یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوو مووچەیەی حکومەت و حیزب لە نێو کادیرانی مەکتەبەکانی و رێکخستندا ناهێڵێت و، سەرپشکیان دەکات کامیان هەڵبژێرن، ئەمەش دوای پیادەکردنی هەمان بڕیاربوو لە دەزگاکانی راگەیاندنی حیزبدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە ئەو کادیرانەی مەکتەبەکان و رێکخستنەکان کە ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە بەسەدان کادیر دەبن و، سەرپشک دەکرێن کە کام لەو دوومووچەیە هەڵدەبژێرن و، گەر کەمی  مووچە هەبوو، حیزب بۆیان قەرەبوو دەکاتەوە.

ئەم بڕیارە زیاتر لە هەفتەیەکە جێبەجێکراوەو تا رادەیەکیش ناڕەزایەتی دروستکردووە.

سێ مانگ لەمەوبەر یەکێتی هەمان بڕیاری لەبارەی کادیرە دوو مووچەکانی راگەیاندنەکانیەوە دەرکرد کە بووە مایەی ناڕەزایەتیەکی بەرفراوان و چەند بابەت و راگەیاندنی ئەو کادیرانە لەو دەمەدا بڵاوکرانەوە.



PM:09:02:18/02/2023