سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی ( ماوە بۆ درێژکراوە) لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن لەگەڵ ئه‌نتۆنى بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەو وەزیری ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "زۆر گرنگە" پەیوەندییەکی "سەقامگیر" لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبێت.
میدیای سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٨ ی شوبات نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی ( ماوە بۆ درێژکراوە ) له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كۆبووه‌وه.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " هەردوولا ده‌رباره‌ی دوايين سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ واشنتن و گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مريكا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتيژيى نێوانیان و دۆخى عێراق بیروڕایان گۆڕییه‌وه".
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئه‌نتۆنى بلینكن پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها "به بايه‌خه‌وه باسى له په‌يوەندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا كرد كه زۆر گرنگه په‌يوه‌ندييه‌كى سه‌قامگير بێت و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن."
نێچیرڤان بارزانی لە بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوشندا چەندان کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی کۆبوونەوەکەو بەتایبەتی ئەوروپییەکان سازکرد.