بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای ماڵاتیای باکوری کوردستانی هەژاند

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک سنووری پارێزگای ماڵاتیای باکوری کوردستانی هەژاند. 

دەستەی کارەسات و باری لە ناکاوی تورکیا (ئافاد) لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی ڕایگەیاند" کاتژمێر (٣:٤) خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤.٧) پلەی ڕێختەر لە شارۆچکەی یەشیلیورتی سەر بە پارێزگای ماڵاتیای باکوری کوردستان ڕوویدا". 

دەستەی کارەسات و باری لە ناکاوی تورکیا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، زەمین لەرزەکە لە قوڵای حەوت کیلۆمەتر روویداوە، بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی زیانە مرۆی و ماددییەکان ئاشکرا نەکردووە. 

درەنگانی شەوی رابردووش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٥.٥) پلەی رێختەر لە ناوچەکانی ناوەڕاستی تورکیا ڕوویدا. 


PM:05:46:19/02/2023