یەكێتی ئەوروپا: بەشار ئەسەد بەرپرسە لە دەركەوتنی داعش

‌كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەوروپی
رابەرانی وڵاتانی ئەوروپی ئەمرۆ لەكۆتایی كۆبوونەوەی خۆیان لە بروكسێل چەندین بڕیاریان سەبارەت بە دۆخی ئەمنی عێراق‌و شەڕی داعش دەركرد.

وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بە مەحكوم كردنی توندوتیژییەكانی عێراق‌و سوریا كە هەڕەشە لەئاسایشی ناوچەكە دەكات، لەسەر پشتیگری خۆیان لەعێراق ناردنی چەك بۆ هەرێمی كوردستان بۆ شەڕی دژی داعش جەختیان كردەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا چوارچێوەیەك بۆ گەشتیارانی ئەوروپایی دابنێن تا بتوانن رێگە لە ناردنی چەكدار بۆ ناو ریزەكانی داعش لەسوریا‌و عێراق رێگریی بكەن.

رابەرانی یەكێتی ئەوروپا هەروەها جەختیان لەسەر ئەوەكردەو كە ناسەقامگیری سوریا‌و ئەو شەڕە دڕندانەی كە رژیمی ئەسەد دژی خەڵكی سوریا سازیداوە، گەورەترین هۆكارە بۆ دەركەوتن‌و پەرەپێدانی چالاكیەكانی گروپی داعش.



PM:05:16:31/08/2014