هاوکاریکردنی هەژاران و هەتیوەکان.. دیوەکەی تری یاریزانی غانایی ئاتسو، قوربانی بوومەلەرزەکەی تورکیا

 ئیمانوێل ئیوکی، ئەکتەری کۆمیدی نەیجیریا ڕایگەیاندووە، کە داوای لە یاریزانی کۆچکردووی غانا کریستیان ئاتسو کردووە - کە ڕۆژی شەممە بە شێوەیەکی کارەساتبار لە داروپەردووی بوومەلەرزەکەی تورکیادا بە مردوویی دۆزرایەوە - بۆ ئەوەی لە ساڵی 2015دا هاوکاری دارایی بکات.

 ئەو ئەکتەرە کۆمیدییە ناسراوە بە "شێت گاڵتەجاڕ" ڕوونی کردەوە، یاریزانە پێشووەکەی نیوکاسڵ و چێڵسی پێشنیاری کردووە پارەی خوێندنەکەی بدات تا تەواوکردنی خوێندن.

 ئیڤێکی وێنەیەکی گفتوگۆی لەگەڵ ئاتسو بڵاوکردەوە، کە بەڵێنیدا دڵنیابێت لەوەی خوێندنەکەی لە قوتابخانەکە تەواو دەکات.

 ئاتسۆ بە ئیۆکی وتووە "دڵنیا دەبمەوە کە خوێندنەکەت تەواو دەکەیت و کارێکی باش بەدەست دەهێنیت".

 ئەو ئەکتەرە کۆمیدییە یاریزانە کۆچکردووەکەی تۆپی پێی بە "هاوڕێیەکی گەورە" وەسف کردووە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، کریستیان لە ساڵی ٢٠١٥دا ماوەیەکی زۆرە پشتگیریم دەکات... کاتێک باوکم لەدەستدا، پەیوەندی پێوەکردم و پێشنیاری کرد تا دەرچووم کرێی خوێندنەکەم بدات، و ئەویش کردوویەتی.

 بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەکەی بگوازرێتەوە بۆ وڵاتەکەی.

 بڕیاربوو ئاتسۆ چەند کاتژمێرێک پێش بوومەلەرزەکە بە فڕۆکە لە دەرەوەی وڵات بڕوات، بەڵام گەشتەکەی هەڵوەشاندەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانی بمێنێتەوە، دوای ئەوەی لە پێنجەمی ئەم مانگەدا گۆڵی بردنەوەی دراماتیکیی خولی تورکیای تۆمارکرد.

 دوای چەند ڕۆژێک لە گەڕان بە نائومێدیەوە بەدوای ئاتسودا، بریکارەکەی وتی بە شێوەیەکی کارەساتبار تەرمی ناوبراو لە ژێر داروپەردوودا دۆزرایەوە کە ڕۆژی شەممە نێژرابوو.

 هاوسەرەکەی ماری کلێر و منداڵەکانی لە پارکەکەی سانت جەیمس (لە یاری نیوکاسڵ و لیڤەرپوڵ) ئامادەبوون، لەوێ نیوکاسڵ ستایشی یاریزانە باڵە کۆچکردووەکەی کرد.

 ئاتسۆ لە خولی نایابی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی چێڵسی دەستیپێکرد، پێش ئەوەی ڕووبکاتە نیوکاسڵ یونایتد و ئێڤەرتۆن.

 ناوبراو لەنێو ئەو زیاتر لە 46 هەزار کەسەی کە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی لە شەشی ئەم مانگەدا تورکیا و سوریای گرتەوە گیانیان لەدەستداوە و پێشبینیش دەکرێت لەگەڵ هەڵگرتنی تەواوکردنی پاشماوەی بیناسازی لە ناوچە خراپترین زیانلێکەوتووەکان ژمارەی مردووان بەرزبێتەوە.


AM:10:50:20/02/2023