ڤیدیۆ.. نەجمەدین كەریم پەیامنێرێكی رووداو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەكاتە دەرەوە

‌نەجمەدین كەریم
نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك پەیامنێر و كامێرامانێكی كەناڵێكی كوردی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەكاتە دەرەوە.

ئەمڕۆ 31ی ئابی 2014 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بەمەبەستی ماڵئاوایی كردن لە حەسەن تۆران سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگەی كەركووك لەناو تەلاری پارێزگەی كەركووك ساز كرابوو، نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك پەیامنێر و كامێرامانی كەناڵی رووداوی دەركردە دەرەوە.

بە پێی هەواڵێكی وشە، هونەر ئەحمەد پەیامنێری كەناڵی ڕووداو لە كەركوك بە میدیاكانی راگەیاند، ئەو هەڵوێستەی پارێزگاری كەركوك پاش ئەوە دێت، كە ناوبراو لە كۆنگرەكەدا بەشدار بووە و ئەوانیش وەك تۆڕی میدیایی رووداو پرسیارێكیان سەبارەت بە تێوەگلانیان لە گەندەڵی لێ‌ كردووە، پارێزگاری كەركوكیش وەك پەرچەكردار خۆیی و كامێرامانی كەناڵەكەی كردووەتە دەرەوەی هۆڵی كۆنگرەكە و پێی گوتوون، ئەوان تەنیا بۆ ئەوەی ئەو پرسیارە بكەن بۆ رووماڵ كردنی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە هاتوون

ئەحمەد روونیكردەوە، دواتر لەلایەن ستافی پارێزگاوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە و رامی كامێراكەیان لێوەرگرتوون و تا ئێستە پێیان نەداونەتەوە.





PM:06:03:31/08/2014