مەسرور بارزانی پەیوەندی بە بنەماڵەی هاوکار جافەوە دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ( ماوە بۆ درێکژکراوە) بەبۆنەی کۆچکردنی برایەکی کادیری دژەتیرۆری یەکێتی هاوکار جافەوە، پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ئەو خێزانە دەکات و سەرخۆشیان لێدەکات.

میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە جگە لە پێشاندانی پرسە بەبۆنەی کۆچیی دوایی برایەکی هاوکار جافەوە، مەسرور بارزانی " دووپاتیکردۆتەوە کە کەیسی تیرۆرکردنی شەهید هاوکار جاف، دەبێت رێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەن."

هاوکار جاف کادیرێکی دژەتیرۆری یەکێتی بوو لەدوای تەقینەوەی کێشەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، وازی لە کارەکەی هێناوو لە هەولێر نیشتەجێ بوو بووە، ساڵی پار لە رێگای مینەوە ئۆتۆمبیلەکەی تەقێندرایەوەو خۆی گیانی لەدەستداو چەند کەسێکی خانەوادەکەشی برینداربوون. دوای چەند رۆژێک لە رووداوە دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر لە ڤیدیۆیەکەدا دانپێدانانی چەند کەسێکی دژەتیرۆرۆ یەکێتی بڵاوکردەوەو تیایدا پەنجەی تۆمەت بۆ بەرپرسی دژەتیرۆری یەکێتی وەهاب هەڵبجەیی و سەرکردەکانی یەکێتی راکێشرا.



PM:05:08:21/02/2023