لە هەرێمی کوردستان یەکەمین پۆرتاڵی ڤیزەی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەمین پۆرتاڵی پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی ڕاگەیەندرا کە هاوڵاتییان دەتوانن لە ماوەیەکی کەمدا ڤیزای هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنن.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا ڕایگەیاند" ئەو تەکنەلۆجیا و داتایانەی پەیوەستن بەو خزمەتگوزارییانە کارئاسانی دەکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دیجیتاڵی زیاتر، ڕێگە خۆشدەکات بۆ نوێکردنەوەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانمان، ئەمە جگە لەوەی بەشداری دەکات لە کردنەوەی بزنسێکی نوێدا لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان". 

بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، ڤیزەی ئەلیکترۆنی یەکێکە لە چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەرەوپێشبردنی بازرگانییە لە هەرێمی کوردستان کە لە چەند مانگی داهاتوودا بەشێک لەو خزمەتگوزارییانە ڕادەگەیەنن. 


PM:02:01:22/02/2023