قوباد تاڵەبانی لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەت کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە قوباد تاڵەبانی لەگەڵ تەواوی تیمی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لە حكومەت كۆببێتەوە.

لەمبارەیەوە سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) رایگەیاند" ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ  لەگەڵ كادیر و پلە باڵاكانی یەكێتی لەناو حكومەت كۆدەبێتەوە".

وتیشی" لە كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و هەنوكەی ئەم قۆناغە ئەنجامدەدرێت". 

قوباد تاڵەبانی ماوەی چەند مانگێکە بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی ناکات و بەم دواییەش تیمی یەكێتی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بایکۆت کرد. 


PM:04:51:22/02/2023