" تەنها ئۆتۆمبیلێک لە به‌رپرسی پێشووی ئیداره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سەندراوەتەوە"


 به‌رپرسی پێشووی ئیداره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بەختیار جەمیل، ئۆتۆمبێلێكی کۆنی كۆمپانیای نۆكانی لابووه‌ ئۆتۆمبێله‌کەیان لێوه‌رگرتووه‌ته‌وە‌.

ئه‌مشه‌و به‌ختیار جه‌میل، به‌رپرسی پێشووی ئیداره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك، رایگه‌یاند "ئێستا بەکۆمەڵێ چەکدار هێرش کرایە سەر ماڵەکەم لە سلێمانی".

ماڵپەڕی " سپی " دوای بە دواداچوونێکی زۆر بۆی ئاشکرابووە، کە ناوبراو ئۆتۆمبیڵێکی کۆنی کۆمپانیای نۆکانی لەلابووە، ئۆتۆمبیلێکی فلات چۆتە بەردەم ماڵەکەی لە سلێمانی و لێیان وەرگرتۆتەوە.

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە ئەم ئێوارەیە لاهور شێخ جەنگی دوو پەیامی بڵاوکردەوەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وەک هاوسەرۆکی یەکێتی دەستبەکار دەکاتەوەو دەسەڵاتەکانی بەکاردەهێنێت، هەواڵی ئەم ئۆتۆمبیلەی بەختیار جەمیل وا لێکدرایەوە کە پەیوەندی بەو کێشانەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگیەوە هەبێت، لە کاتێدا ناوبراو هیچ پەیوەندەیەکی بە لاهور جەنگیەوە نییەو، دوورە لە ناوبراوەوە. 



PM:10:26:22/02/2023