مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوە بۆ (درێژکراوە) دوێنێ بڕیاری دا کە زایتر لە ٣٠ ملیار دینار بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی خەرجبکرێت، پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت" موزایەدە بە داهاتی سلێمانییەوە دەکات".
شیرین یونس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت " ته‌رخانكردنی پاره بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی، له‌سه‌ر داھاتی ناوخۆی سلێمانییه‌و ئه‌و بابه‌ته پێویستی به موزایه‌ده نیه".
پەرلەمانتارەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی "حكومه‌ت بۆ پرۆژه‌كانی سلێمانی ته‌نها ئیمزا ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر داهاتی سلێمانی له‌مووچه زیاتر بێت، پێویست به‌موزایه‌ده ناكات، هه‌ر خۆی بۆ پرۆژه خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا داهاتی سلێمانی سه‌رجه‌می بۆ مووچه ده‌ڕوات".