به‌ریتانیا به‌بێ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن مافی پەنابەری ده‌دات به زیاتر له (١٢) هه‌زار كۆچبه‌ری پێنج وڵات.
به پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی تێلگرافی به‌ریتانی، زیاتر له (١٢) هه‌زار كۆچبه‌ر لە هەریەک لە وڵاتانی ئەفغانستان و ئەریتریا و لیبیا و سوریا و یەمەن گڵۆپی سه‌وزیان پێدراوه بۆ مانه‌وه‌یان له به‌ریتانیا به‌بێ چاوپێكه‌وتن.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رپرسانی هۆم ئۆفیس ده‌ست ده‌كه‌ن به په‌یوه‌ندیكردن به‌و په‌ناخوازانه‌وه كه له‌و پێنج وڵاته‌وه هاتوونه‌ته خاكی به‌ریتانیا و ماوه‌ی (٢٠) ڕۆژیان پێده‌درێت بۆ پڕكردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆڕمی داوا خێراكان".
پێشتر ڕیشی سوناك سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا بەڵێنی دابوو كه تا كۆتای ئه‌مساڵ زیاتر له (٩٠) هه‌زار داواكاری په‌ناخوازان وەڵام بدرێنەوە، به‌هۆی ئه‌و فشارە زۆره‌ی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ری ئه‌و وڵاته‌یه کە ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م پلانی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری به كۆمه‌ڵ له دوای ساڵی (٢٠١٦)ه‌وه.