یەکێتی مامۆستایان رایدەگەیەنێت ئەو مامۆستایانەی مووچەی مانگانەیان لە ١ ملیۆن و ١٠٠ هەزارە دینار زیاترە دەتوانن ئۆتۆمبیل بە قیست وەربگرن.
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، لە هەفتەی رابردووەوە دەستکراوە بە پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوازی قیست بۆ ئەو مامۆستایانەی مووچەکانیان لە ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار زیاترە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، كه نرخی ئۆتۆمبێلەکانیش بەپێی رێککەوتنمان لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو لەنێوان ١٠٠٠ بۆ ١٢٠٠ دۆلار لە نرخی بازاڕ کەمتر دەبێت، كه بە پێنج ساڵ دەدرێتەوە و مامۆستا پێویستی بە پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و یەکێتی مامۆستایان دەبێت تا لە کۆمپانیاکە ئۆتۆمبێل رابکێشێت.
هەروەها ئەوەش دەخەنەڕوو " لە ئایندەیەکی نزیکدا لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیش بەردەست دەبێت".
یەکێتی مامۆستایان دەڵێن" سێ مانگی دیکەش لەگەڵ کۆمپانیاکە کۆدەبنەوە و ئەگەری زۆرە ئۆتۆمبێلی دیکەش بۆ ئەو پێنج ئۆتۆمبێلە زیادبکرێت کە ئێستا بەردەستن".