هەفتەی یەکەمی مانگی ئازار بارانبارین دەستپێدەکات

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا، پێشبینی دەکات کۆتایی هەفتەی یەکەمی مانگی ئازار بارانێکی چڕ و چەند رۆژە دەستپێبکات.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر پێشبینی دەکات کە لە رۆژی ٧ ی ئازارەوە بارانێکی چەند رۆژەی خوڕ دەستپێبکات.

لە بارەی مانگی ئازارەوە، ئەو ماڵپەڕە پێشبینی دەکات کە مانگی ئازار بە شێوەیەکی گشتی باراناوی دەبێت.

ئەکوا ویزەر پێشتر پێشبینی کردبوو کە کۆتایی ئەم مانگەو سەرەتای مانگی داهاتوو بۆ چەند رۆژ باران دەبارێت، بەلآم ئەو پێشبینییەکە لە ئێستادا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووەو چۆتە کۆتایی هەفتە. 
 

PM:09:45:24/02/2023