بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم هەفتەی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخی تمەنی ئێرانیش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٧٥٠ دینارە، هەفتەی ڕابردوو بە ١٥٢ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦١ هەزار و ٦٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٨ هەزارو ٧٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٩٥٤ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ٣ هەزار و ٥٨ دینار بوو.