خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر دەستپێدەكاتەوە

ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر دەستپێدەكاتەوە. 

عـەلـی ڕەئوف مستەفا نوێنەری گشتی وانەبێژان لە ھەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەولێر لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران كاتژمێر (١٠:٠٠) بەیانی دەستپێدەكات، لە پێناو داواكردنی مافی سەرەتایمان كە دامەزراندن و بوون بە ھەمیشەی وانەبێژانە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پێناو گەڕانەوەی شكۆ بۆ مامۆستا لە پێناو نەھێشتنی چینایەتی لە پێناو بەرەو پێش چوونی سلكی پەروەردە لە پێناو بە یەك چاو سەیركردن لە ماف و ئەركدا. داواكاری (دامەزراندن) دەكەن. 


AM:10:51:25/02/2023