دوای دوو مانگ لە دیارنەمانی تەرمی گەنجێک لە هەولێر دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە تەرمی گەنجێکی تەمەن (٣٣) ساڵ لە سنوری پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند" دوای دوو مانگ لە دیارنەمانی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن (٣٣) ساڵ لە باخێکی سنووری پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە". 

لە ئێستادا تەرمی قوربانییەکە بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە، بەڵام لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە تائێستا هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە. 


PM:12:02:25/02/2023