دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی تمەنی ئێرانی بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە دوو هەزار و ٧٧٥ دیناری عێراقی بوو، بەڵام لە ئێستادا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە شەش ملیۆن تمەنی ئێرانییە.
مانگی رابردوو نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە سێ هەزار و ٦١٨ دینار بوو.
دوێنێ لە یەکەم هەفتەی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێم نرخی ١٠٠ هەزار تمەن بە ٢ هەزار و ٩٥٤ دینار بوو، هەروەها دۆلاریش بەراورد بە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینینوە و ئێستا بە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینارە، لەكاتێكدا بەیانی بە ١٥٢ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.