بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی شووباتی ٢٠٢٣ گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر دەستیپێکردەوە.
کەمێک پێش ئێستا گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر لە بەردەك بینای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێكرد و داوای دامەزراندن و بوون بە هەمیشەیی دەکەن.
عەلی ڕەئووف نوێنەری گشتی وانەبێژان لە ھەرێمی كوردستان، لە گردبوونەوەکەدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" تا ئێستا ٥٠٦ یاداشتمان داوەتە حكومەت، بەڵام وەڵاممان ناداتەوە و دەسەڵات بێ باكەو داواكارییەكانمان جێبەجێ ناكات".
وتیشی" ئەگەر حکومەتی هەرێم بەو جۆرە بەردەوام بێت ئەوا بایكۆت و خێمە هەڵدان لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی وەزیران دەستپێدەكەین".
لە ماوەکانی ڕابردووشدا مامۆستایانی وانەبێژ لە شار و شارۆچکەکانی هەرێ، خۆپیشاندان و بایكۆتی دەوامیان كردووە، بەڵام تائێستا ئەنجومەنی وەزیرانی (ماوە بۆ درێژکراوی) هەرێمی كوردستان داواكارییەكانیانی جێبەجێ نەكردووە.