پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ دووشهممه تەقینەوەیەک لە شاری حهسهكهی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویدا کە بەهۆیەوە ژنێک برینداربوو.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز کە میدیایەکی نزیک ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئۆتۆمبێلێک لە نزیک قوتابخانەی (ڕوفەیدەی ئیسلامی) سەرەتایی لە گەڕەکی کلاسای شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی بۆمبەوە تەقییەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە بووەتە هۆی برینداربوونی ژنێکی تەمەن (٧٠) ساڵان بەناوی (ئامینە خەلیل دەروێش).
بۆ بینینی ڤیدیۆی ساتی تەقینەوەکە جۆینی تەلەگرامی ماڵپەڕی (سپی میدیا) بکە