سه‌رۆكى یه‌كێتى وه‌ڵامی لاهور جه‌نگی و په‌یامه‌كه‌ی دایه‌وه و دەڵێت" لاهور جەنگی لەناو یەکێتیدا نییە، با بڕوات حزب دروستبکات ئیشاڵا سەرکەوتوو دەبێت".
له دووه‌مین كۆربه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌شداری له یه‌كێك له پانێڵه‌كاندا كرد و باسی لەوەکرد:
- هه‌ڵبژاردن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ناكات، ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت كێشه‌كان به پێنج خوله‌ك چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ربه‌سته‌كان به‌رده‌وام بن ره‌نگه هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت.
- له شه‌ری داعش قوباد تاڵه‌بانی له دژی حزبه‌كه‌ی وه‌ستایه‌وه، كه‌چی ئێستا ناچێته كابینه و كه‌سێك ته‌له‌فۆنی بۆ ناكات و لێی ناپرسێت بۆ نەهاتووی.
- دوای هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی كێشه دروستده‌كرێت کە كێشەكانی نێوانمان لەسەر شتی زۆر بچووكە.
- دەستوەردان لەناو حزبەكەمان دەكرێت.
- پارتی لە بەغداد داوای شتێك دەكات و لە هەرێم داوای شتێكی تر دەكات.
- ئاگام لە پەیامی لاهور جەنگی نیە و ئازادە چی دەكات با بیكات، بەڵام لەناو یەكێتی نییە با بڕوات حزبێك بۆخۆی دروست بكات، ئینشەڵا سەركەوتوو دەبێت و ئێمه دژى ئازادى ڕاده‌ربڕین نین.
- عه‌یبه دوو ده‌زگای زانیاری و ئاسایشی ئه‌ملا و ئاسایشی ئه‌ولامان هه‌بێت، ئه‌مریكییه‌كان پێمان ده‌ڵێن ٣٠ ساڵه له‌گه‌ڵتان خه‌ریكین، تاقه‌تمان لێتان چوو.
- وه‌رن هه‌مووتان با پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن و یەک هه‌نگاو وه‌رنه پێشه‌وه، یه‌كێتی ئاماده‌یه سازش بكات.