لێدوانێك لە بارزانییەوە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەمساڵ


مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، "پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچن." 

ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی حكومەتی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی لۆرد ئەحمەد، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری رۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەكگرتووەكان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا كرد. 
 
بەپێی راگەیەنروی بارەگای بارزانی، بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیی عێراق باسی لێوەكرا. 
 
لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان لایەنەكان ئاڵوگۆڕكرا، بارزانی رایگەیاندووە، پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچن. 



PM:07:24:01/03/2023