لێدوانێكی نوێ لە هەرێمەوە سەبارەت بە پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق


حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پشكی هەرێمی كوردستان له بودجەی عێراق بەپێی پێوەری زانستی دانەنراوه.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاندووە، پێویسته له زووترین كاتدا لە عێراق سەرژمێری بكرێت، پشكی هەرێمی كوردستانیش له بودجەی گشتی عێراق بەپێی پێوەری زانستی دانەنراوه، هەروەها پەیوەندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا تەنیا له بودجه سنووردار ناكەن.

سەبارەت بە یاسای نەوت گاز، ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە، پێویسته كەرتی نەوت رێكبخرێتەوه و یاسای نەوت و گاز له بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراقدا بێت، پێویسته دادگای فیدراڵیش رێكبخرێتەوه و ئەنجومەنی فیدراڵی دابمەزرێت.

جێی ئاماژەیە بۆ پڕۆژە یاسای ئەمسای عێراق پشكی هەرێمی كوردستان 12.67% دانراوە.



AM:12:16:02/03/2023