بانكی رافیدەین روونكردنەوەیەك سەبارەت بە گۆڕینی دینار بە دۆلار بڵاودەكاتەوە


بانكی رافیدەین رایدەگەیەنێت، گەشتیاران دەتوانن لە لقەكانیان دینار دابنێن و لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە دۆلار وەریبگرنەوە.

بانكی رافیدەین لە راگەیەنراوێكدا ئاگاداری گەشتیاران دەكات كە دەتوانن دیناری عێراقی لە لقەكانی بانكەكە دابنێن كە دیاریكراوە پاشان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە كاتی گەشتەكەیاندا بە دۆلار پارەكە بە نرخی فەرمی وەربگرنەوە، تا بتوانرێت هەم نرخی دۆلار جێگیر بێت و هەم گەشتیاران بتوانن بە ئاسانی دینار بۆ دۆلار بگۆڕن.

لە دوای دابەزینی بەهای دیناربە دۆلار، حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی چەندین رێكاریان بۆ بەرزكردنەوەی دینار گرتۆتەبەر.



PM:04:40:03/03/2023