نرخی مریشک بەرزدەبێتەوە

ماوەی دوو هەفتەیە نرخی مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی یەك كیلۆ مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی شاری سلێمانی لە دوو هەزار و ٢٠٠ دینارەوە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بۆ ٣ هەزار و ٥٠٠ دینار. 

هەروەها نازم عەبدوڵڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی شاری سلێمانی ڕایگەیاند" نزیکەی چوار مانگە بەخێوکەرانی پەلەوەر زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە، بەهۆی هەڵاوسانی نرخی دۆلار کە دراوی سەرەکییە لە کڕینی خۆراک و پێداویستیەکانی تر، لە کاتێکدا کە یەک کیلۆ مریشک پێویستە بۆ خاوەن پەلەوەر تا (٣٢٥٠) دینار بێت". 

نازم عەبدوڵا سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک لە سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد" ئەو نرخانە چەند مانگێکە بەرزبوونەتەوە، بەهۆی تێچووی بەخێوکردنی مریشکەوە". 


PM:01:07:06/03/2023