زانیاری نوێ سەبارەت بە گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران


تیمی یەكێتی تا ئەو كاتەی كێشەكانی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان چارەسەر نەكرێن ناگەڕێنەوە بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ئاگاداری یەكێتییەوە دەست (سپی) كەوتوون، كێشەكانی پارتی و یەكێتی زیاتر لەسەر وردەكاریی  هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی كوردستان بەتایبەتیش پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران و كورسی پێكهاتەكان.

ئەو سەرچاوەیە روونیكردەوە، ئەو تۆمارەی كە ئێستا پارتی دەیەوێت هەڵبژاردنی پێ ئەنجام بدرێت هی ساڵی 1992ە، بەڵام دوای 30 ساڵ، تۆمارەكە پێویستی بە نوێكردنەوەیە، چونكە جگە لە مردنی هاوڵاتیانی كوردستان، خەڵكی پارچەكانی دیكەی كوردستانیش لەو تۆمارەدان، هەروەها 11 كورسی بۆ پێكهاتەكان لەبەرژەوەندی پارتییە، بۆیە نایەوێت دەستكاری ئەو 11 كورسییە بكرێت.

وەك ئەو سەرچاوەیە باسیكرد، هەر كاتێك ئەو كێشانە چارەسەركران، تیمی یەكێتی كە نزیكەی پێنج مانگە بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردووە دەگەڕێنەوە بۆ كۆبوونەوەكان.  



PM:03:26:07/03/2023