ئێستا باشترین كاتی خۆ كوتانە دژی ئەم نەخۆشییە

چەند پسپۆڕێكی كۆمەڵەی پزیشكانی ئەڵمانی ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكات كە بەر لە هاتنی وەرزی سەرما دەرزی دژە كوتان لەخۆیان بدەن، بۆ ئەوەی لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی ئەنفلۆنزا بەدووربن.
ئەو پسپۆڕانە ئاماژە بەوە دەكەن كە مانگی سێپتەمبەر تا مانگی نۆڤەمبەر باشترین كاتە بۆ كوتانی لەش بە دەرمانی دژە ئەنفلۆنزا و هەڵامەت، چونكە بەشێوەیەكی گشتی نیشانەكانی توشبوون بەو دوو حاڵەتە لە مانگی دیسەمبەردا دەردەكەوێت.
كۆمەڵەی پزیشكانی ئەڵمانی ئاماژە بەوە دەكات كە پاش كوتانی لەش بە دەرمانی دژە ئەنفلۆنزا و هەڵامەت، لەش پێویستی بە 10 بۆ 14 ڕۆژ هەیە بۆ ئەوەی بەرگری پێویست لە لەشدا دروست ببێت.
پسپۆڕەكان دوا لە هاوڵاتیان دەكەن كە ساڵانە بە دەرمانی دژە ئەنفلۆنزا و هەڵامەت خۆیان بكوتن بۆ ئەوەی لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا لە ئەگەری توشبوون بە پەتاكانی ئەو وەرزە بەدووربن.



PM:02:49:02/09/2014