شاناز ئیبراهیم: حكومەتی هەرێم و وەزیری دارایی سزای سلێمانیان داوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕایدەگەیەنێت" حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی سزای سلێمانیان داوە و بەپێی پێویست خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ نەکراون". 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەپێی پێویست خزمەتی شاری سلێمانی نەکراوە و جیاوازییەکی زۆر لە نێوان پارێزگاکانی دیکە هەیە، لە ڕووی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان ئاوڕ لەم شارە نەدراوەتەوە". 

وتیشی" حكومەتی هەرێم و وەزیری دارایی سزای سلێمانیان داوە کە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان سلێمانی و شارەکانی دیکەدا هەیە، بۆ نموونە پەرستاران لە سلێمانی خۆبەخش کار دەکەن و حەزدەکەین هەموویان دابمەزرێن و مانگانە مووچەیان پێ بدرێت، بەڵام ناکرێت لە هەولێر و دهۆک جێبەجێبکرێت لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێنەکرێرت". 

لەبارەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی شاناز ئیبراهیم هیوای خواست کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکرێن و وتی" هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە ئەگەر پەیوەندییەکانیان باش نەبێت هەرێم بەسەر هەموانا دەڕوخێت". 


PM:02:32:08/03/2023