دوای کۆبوونەوەکە زیاد جهبار سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی هاوبەشدا لەگەڵ زانا خالید سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند"
له كۆبونهوهکەدا لێكگهیشتنی باش ههبووه و بهشێكی گرنگی ئهو ئاستهنگانهی كه تایبهته به یاسای ههڵبژاردن تاوتوێ کرا و بهرهوپێشچوونی بهخۆوه بینیوه".
وتیشی" ههوڵدهدهن له مساڵدا له كاتی خۆیدا ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەین".
لای خۆشییەوە زانا خالد لە میانی کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند" خاڵە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا زۆر زیاترن لە خاڵە ناکۆکییەکان کە زۆربەی خاڵە ناکۆکییەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردن لە کۆبوونەکەی ئەمڕۆ یەکلای کراونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پێکهاتەکان ئەنجام دەدەن بۆ زانینی بۆچوون و تێبینییەکانیان، هەروەها دیدارێکی هاوشێوە لەگەڵ هێز و لایەنەکانی دیکە ئەنجام دەدەن بۆ زانینی بۆچوونیان لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن کە پەیوەندی بە هەموو دانیشتووانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و سەر بە لایەنێک یان حزبێک نییە بەبێ لایەنێکی دیکە.
ئەوەشی خستەڕوو، پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان یەکێک بوو لە پرسە سەرەکییەکانی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنەکانەوە، هەروەها لێکتێگەیشتنمان هەبوو لەو بارەیەوە و جەختیش لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی ئەو کێشە یاساییەی بەردەم کۆمسیۆن کراوە.