مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە پەروەردەکانی سلێمانی دابەش دەکرێت". 

کارۆخ عەبدولڵا نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێکدا بە (ڕووداو)ی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ لە پەروەردەکانی سلێمانی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت و مامۆستایان دەتوانن سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان". 
  
وتیشی" پەروەردەکانی هەولێر و سلێمانی مووچەیان دابەشکردووە، بەڵام چەند پەروەردەیەکی دەوروبەر ماون و ئەوانیش هەفتەی داهاتوو دابەشی دەکەن". 


PM:04:09:08/03/2023