وردەكاری هێرشكردنە سەر باخێكی لاهور شێخ جەنگی لە سلێمانی


ئەمشەو چوار شەممە هێزێكی ئەمنی چوونە سەر باخێكی لاهور شێخ جەنگی كە ناوبراو خۆی بە "هاوسەرۆك"ی یەكێتی دەزانێت.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی ئاگادار کە بە (سپی) راگەیاند" ئەمشەو لە گوندی كێلە سپی لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هێزێكی ئەمنی چوونە سەر باخێكی لاهور شێخ جەنگی.

بەپێی ئەو زانیاریانە لاهور جەنگی لە باخەکەدا نەبووەو، تەنها هەندێک پاسەوانی سەر بە ناوبراو لە باخەکەدا بوون.

لە بەرامبەریشدا ژمارەیەك میدیای نزیک یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكەن كە لەو باخەدا ژمارەیەك "چەكداری نایاسایی تێدا بووە و دەستگیركراون".

لە مانگی رابردوەوە کە دادگای ئاسایشی هەولیر جەخت لەسەر ئەوە کردەوە کە یەکێتی بە سیستەمی هاوسەرۆکی بەڕێوەدەچێت. بەرامبەر ئەوەش دادگای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق پشتیگری بافڵ تاڵەبانی کرد و وەک سەرۆک ناساندی، ناکۆکیەکانی نێوان ئەو دوو ئامۆزایە رووی لە توندی و گرژی زیاتر کردووە.  




PM:07:50:08/03/2023