نێچیرڤان بارزانی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیمارات لەگەڵ سه‌رۆكی ئیمارات کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، به بانگهێشتى فه‌رمي شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان سه‌رۆكى ئيمارات، گه‌يشته ئه‌بوزه‌بي پايته‌ختی ئه‌و وڵاته، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بواره‌كانى هاريكاری هاوبه‌ش و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێ كران.
ئەوەش هاتووە" هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌ته‌كان و زه‌مينه‌ی له‌بارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌تى ئيماراتى و فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگاني ئيماراتى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد، هەروەها ده‌رباره‌ى گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵي عێراق، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، يارمه‌تی به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سه‌قامگيری سياسى و ئابووری عێراق ده‌دات و ئاسۆى فراوانترى پێشكه‌وتن له به‌رده‌مياندا ده‌كاته‌وه".