کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمشەو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، هەروەها بڕی بارانبارینی بەشێک لە ناوچەکانی ئاشکراکرد. 

لە بڵاوکراوەکەدا دەستەی کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمشەو ئاسمانى هەرێم پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و دروست بوونى تەمێکى مام ناوەند لە پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە و پێنجوێن و هەندێک ناوچەى گەرمیان لە درەنگانى شەو و تا بەیانى زوو". 

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمانى هەرێم پەڵەهەوری جیا جیا دەبێت و پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە. 

هاوکات کەشناسی بڕی باران بارینی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیەیە:

سلێمانى 14.2 ملم 

دهۆک دڵۆپ دڵۆپ

چەمچەماڵ 3.9 ملم

بامەرنێ 0.4 ملم

بازیان 9.8 ملم

دەربەندیخان 3.6 ملم

حاجى ئۆمەران 13.8 ملم

هەڵشۆ 5.2 ملم

کەلار 0.4 ملم

کانى ماسى 1.4 ملم

مەیدان 1.2 ملم

سۆران 0.4 ملم


PM:09:15:09/03/2023