هیوا رەئوف رادەستی پۆلیسی سلێمانی دەکرێتەوە

دوای ئەوەی دوێنێ هیوا ڕەئوف سەرمایەدارى دیارى سنورى پارێزگاى سلێمانى لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیرکرا، بڕیارە رادەستی پۆلیسی سلێمانی بکرێتەوە. 

سەرچاوەیەکی تایبەت لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی میدیا)ی ڕاگەیاند" هیوا رەئوف بازرگان و سەرمایەداری ناسراوی کوردستان بە مەبەستی ئامادەکاری و وەرگرتنی ئیفادە لە بەردەم دادوەر،  بە هەماهەنگی پۆلیسی هەولێر و سلێمانی، گواستراوەتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی". 

دوێنێ هیوا ڕەئوف بازرگانی دیاری شاری سلێمانی بە تۆمەتی بردنی (٨.٥) ملیۆن دۆلار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیركرا، هەروەها لە دادگای سلێمانی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ چەند کارمەندێکی دیکەی کۆمپانیاکە دەرچوو. 

ھیوا ڕەئوف خاوەنی زەوی سایلۆی سلێمانی‌ و پڕِۆژەی داون تاون‌ و بەشێک لە کارگەی چیمەنتۆی دەلتا و ھەندێ زەوی گرانبه‌هاى دیكه‌ى بازرگانیە.


PM:11:00:09/03/2023