نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ نرخی مریشكی زیندوو به‌شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی هەرێم ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، بەهۆی هاتنی ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆزەوە نرخی یەك كیلۆ مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی شاری هەولێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بۆ ٤ هەزار و ٥٠٠ دینار، هەروەها لە سلێمانیش جارێكی دیكە نرخی مریشك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەك كیلۆ مریشك گەیشتە ٤ هەزار دینار.

لای خۆشییەوە سۆران عەبدول غەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند" هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمە لە بازاڕەكاندا و خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكانیش ئامادەكارییەكان كردووە بۆ ئەوەی بەرهەمی مریشك دابین بكەن و نرخەكەی دابەزین بەخۆوە ببینێت". 


AM:12:11:10/03/2023