هیوا رەوفی سەرمایەدار لە هەولێر دەستگیرکراو لە سلێمانی بە کەفالەت ئازاد کرا


لە رۆژی چوار شەممەوە ٨ ی ئازار دەستگیرکردنی هیوا رەوفی سەرمایەداری ناسراوی سلێمانی بۆتە بابەتی میدیاکان، ئەو سەرمایەدارە دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکرا دوێنێ ٩ ی ئازار، پۆلیسی هەولێر رادەستی پۆلیسی سلێمانی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بە بڕیاری دادوەر لە سلێمانی بە کەفالەت ئازاد کرا.

بەپێی بە دواداچوونی ماڵپەڕی " سپی "، هیوا رەوف و چوار کارمەندی تری کۆمپانیاکەی لەسەر داوایەکی یاسایی کۆمپانیای ( دەلتا سمنت ) کە موڵکایەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرمایەدارێکی سلێمانی  فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووەو، لەبەر رۆشنای ئەو داویە لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراوە.

دوێنێ پێنج شەممە ٩ ی ئازار هیوا رەوف رادەستی پۆلیسی سلێمانی کرایەوەو ئێوارەی ئەمڕۆ بە کەفالەتی ٢٥ ملیۆن دینار ئازاد کرا تا رۆژی دادگایی کردن، ئەو چوار کەسەی تری نوسینگەی کۆمپانیایەکەی کە کەسانی نزیکی ئەو سەرمایەدارەن و هەریەک لە  كوڕەكەی و پارێزەرەكەی و ژمێریارەكەی و بەڕێوەبەری كۆمپانیاكەیەتی دەستگیرنەکراون.



PM:09:21:10/03/2023