پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ١٢% یە


پەرلەمانتارێکی کورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دوا زانیاری لە بارەی پشکی هەرێمەوە لە بودجەی ٢٠٢٣ عێراق ئاشکرا دەکات. 

ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمانکەوتوە، لەناو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ دا، پشکی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی ٦٧.١٢% دانراوە".

هەروەها دەشڵێت " ئەو رێژەیەش وەک خۆی دەمێنێتەوە تاوەکو سەرژمێری گشتی ئەنجامدەدرێت، لەدوای سەرژمێریەکە پشی هەرێم لە بودجە گۆڕانکاری بەسەردادێت".

" لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣دا، نرخی فەرمی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار دانراوە، هەروەها نرخی بەرمیلێک ٦٥ دۆلارە، هاوکات رێژەی کورتهێنانیش دەگاتە ٦٠%ی گشتی بودجەیه".( دلێمی دەڵێت).



PM:10:57:11/03/2023