محەمەد کیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق وازی لە بزووتنەوەی گۆران هێنا، سەرچاوەیەکی گۆرانیش دەڵێت "ناوبراو وەفادار نەبوو لەگەڵ گۆڕان".
ئەو سەرچاوەیەی گۆڕان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی " ناوبراو هەر تێبینیەکیشی هەبێت لەسەر گۆڕان نە دەبوو وازبهێنێت، چونکە زۆرێک لە هەڵسواراوانی گۆڕان تێبینیان هەیە، بەڵام وازیان نەهێناوەو رای خۆیان و رەخنەکانیشیان بە ئازادانە دەڵێن".
ئەو وتی" نازانین محەمەد کیانی بۆ هەتا پەرلەمانتار بوو لە ئیمتیازاتی پەرلەمانی عێراق سوود مەند دەبوو وازی نەهێنا، دوو مانگە هاتۆتەوە کوردستان وازی هێنا".
سەرچاوەکەی گۆڕان وتی" جێگای داخە فراکسیۆنی گۆڕان لە خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق هەشت ئەندام پەرلەمان بوون، بەڵام هەر یەکەو تەکەتولێک بوون و لە ئاوازێک دەیانخوێند بە محەمەد کیانیشەوە".
هەروەها وتیشی" لەگەڵ رێزماندا بۆ کیانی پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ کوردستان و ببێتە کاندیدی گۆڕان لەساڵی ٢٠١٠دا لەناو ناوەندی سیاسی‌دا کەس نەیدەناسی و لە رێگای گۆڕانەوە ناسرا، کەچی ئێستا دوو مانگە پەرلەمانتار نەماوەو خولەکەی تەواوبووەو یەکسەر دەستی لە بزووتنەوەی گۆڕانیش هەڵگرت و وازی هێنا".
ئەمە دەقی دەستلەکارکێشانەوەکەی پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان
محەمەد كیانی:
بە هۆی سەرهەڵدانی چەند كێشەیەك و بێدەنگ بوونی سەكردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئیجرائات وەرنەگرتن لە بەرامبەر بڕیاری تاكڕەوانەی كەسانێك كە لە ئاستی دەركردنی ئەو بڕیارانەدا نین، دوێنێ، ٢٠١٤/٨/٣١، نامەی دەست لە كاركێشانەوەم لە بزووتنەوەی گۆڕان ڕادەستی سەركردایەتی بزووتنەوەكە كرد، لە ئێستادا كەسێكی سەربەخۆم. هەر وەك پێشوو بیری نەتەوەیی هەر دەم ڕێنیشاندەر و كاری نەتەوەیی هەردەم ڕێڕەوم دەبن.
به‌هۆی ناره‌زایی ده‌ربڕین له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، له‌شارۆچكه‌ی ته‌كیه ته‌قه دروست ده‌بێت و چه‌ك له به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه ده‌سه‌نرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ، به‌رپرسێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌هۆی گیرانی رێگه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌بێته دمه‌قاڵه‌یان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشمه‌رگه پاش رێگریكردنی له‌تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێله‌كانی ته‌قه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌كات و دوو كه‌س بریندار ده‌كات.
پاش ئه‌و رووداوه خۆپشانده‌ران چه‌ك له‌و به‌رپرسه و پاسه‌وانه‌كانی ده‌سه‌نن و له‌ئێستادا دۆخه‌كه ئاڵۆز بووه، هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی ته‌قه هه‌یه و نازانرێت سه‌رچاوه‌كه‌ی كوێیه.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینه‌وه، چه‌ند رۆژێكه هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندانی ناره‌زایی توند به‌خۆوه ده‌بێنێت و هاوڵاتیان داوای دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین ده‌كه‌ن.